بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان: ناشناڵ لیستی دەرمان دادەمەزرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان: ناشناڵ لیستی دەرمان دادەمەزرێت

 بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لەپێناو یەکخستن و دیاریکردنی نرخی دەرمان و ھاوردەکردنی دەرمان بە شێوەی ستانداری جیھانی، ناشناڵ لیستی دەرمان دادەمەزرێنن.

شێروان سادق، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کارەکانی یەکخستن و ڕێکخستنی نرخی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام ھەست دەکەین ھەندێ ھۆکار کە دەبوو پێشووتر پلانی بۆ داندرابایە، وای کردوە جێبەجێکردنی یەکخستنی نرخەکە وەک پێویست نەبێت".

گوتیشی: "ئێستا سەرقاڵین کە (ناشناڵ لیستی دەرمان) دابمەزرێنین کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنییە و لە ڕێگەیەوە ھاوردەکردنی دەرمان بە گوێرەی تایبەتمەندی و پێویستی لەڕووی زانستی و بڕەوە ڕێک دەخات".

شێروان سادق ڕوونیشی کردەوە: "بەھۆی سیستەمەکەوە دەتوانن ئاماری جۆر و نرخی دەرمانەکان ڕێک بخەن و بەھۆی ئەوەی تایبەتەندیی دەرمانەکە و کارگەی بەرھەمھێنەری دەرمانەکە لەناو لیستەکە تۆمار دەکرێت، فشارێکی زۆر لەسەرشانیان لا دەبات و زانستییانەتر و تەندروستیانەتر دەرمان بۆ ھاووڵاتییان دابین دەبێت".

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاماژەی بەوەش کرد: "ھەرێمی کوردستان ناوەندی ھاوردەکردنی تەواوی دەرمانە بۆ ناوخۆ و شارەکانی عێراق، بۆیە بەھۆی ئەو سیستەمەوە کاری ھاوردەکردنەکە ڕێک دەخرێتەوە دەشتوانرێت دەرمانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەڕووی تایبەمەندی و پێویستییەوە لەیەک جیا بکرێتەوە".