سەڵاحەدین دەمیرتاش پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەڵاحەدین دەمیرتاش پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت

نووسەرێكی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا لە وتارێکدا باس لەوە دەکات، کە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتێکی نوی دادەمەزرێنێت.

مەحمود ئۆڤوور، نووسەر و رۆژنامەنووس لە وتارێكدا، کە لە رۆژنامەی (سەباح)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا باس لە ”خراپبوونی“ پەیوەندیی نێوان سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات.

مەحمود ئۆڤوور لە وتارەکەیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەڵاحەدین دەمیرتاش بە نیازە پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت، چونکە ”ئێستا دەمیرتاش لە هەدەپە نیگەرانە و چیتر ناتوانێ لەناو ئەو حزبە درێژە بە سیاسەت بدات“.

ئەو نووسەرە پێیوایە دەمیرتاش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە لە دەسەڵات بهێنێتە خوارەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ”هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر“.

بە گوتەی مەحمود ئۆڤوور، ئەو پارتەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە نیازە دایبمەزرێنێت، ”رەنگە“ لە شارەکانی تورکیا دەنگ بهێنێت، بەڵام لە باکووری کوردستان دەنگێکی شایانی باس بەدەست ناهێنێت.

دەمیرتاش لە مانگی 11ـی 2016ـەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە پەکەکەوە، دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی ئێدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، زیندانی کراوە.