ئیسرائیل.. خۆپیشاندەران داوای دەست لەکار کێشانەوەی نەتەنیاهۆ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل.. خۆپیشاندەران داوای دەست لەکار کێشانەوەی نەتەنیاهۆ دەکەن

ژمارەیەک هاووڵاتیی ئیسرائیلی خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان رێک خست و داوای دەست لەکار کێشانەوەیان کرد.

خۆپیشاندانەکان ماوەی 11 هەفتەیە لە دژی سیاسەتەکانی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستیان پێکردووە.

شەوی شەممە 5-9-2020، دەیان هاووڵاتیی ئیسرائیلی بەبێ وەرگرتن رەزامەندیی خۆپیشاندان، چوونەتە بەردەم ماڵی بنیامین نەتەنیاهۆ لە شاری قودس (ئۆرشەلیم) و داوایان کردووە نەتەنیاهۆ دەست لەکار بکێشێتەوە.