كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەشێک لە گەڕەکەکانی کەرکووک ڕووبەڕووی کەم ئاوی بوونەتەوە

بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک ئاشکرای کرد، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دووکان و زێی بچووک، چەند گەڕەکێکی شاری کەرکووک ڕووبەڕووی کەم ئاوی بوونەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6/9/2020 هیشام ئیبراهیم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی كەركووك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەهۆی نزمبوونەوەی رێژەی ئاو، ناچار بووین بەشێكی زۆر لە مەكینەكانی هەردوو پڕۆژەی ئاوی شارەكە بكوژێنینەوە، چونكە لە دوبزەوە ئاویان وەكوو پێویست پێ ناگات."

گوتیشی: "دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی کەرکووک كەمی كردووە و بەو هۆیەوە بەشێكی كەركووك روبەڕووی كەم ئاوی بوونەتەوە، بەتایبەت گەڕەكەكانی راپەڕین و عەسكەری."

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی كەركووك راشی گەیاند: "سەرچاوەی گەیەنەری ئاوی كەركووك لە دووبزەوە بۆ كەركووك كە پاش پاڵاوتن دابەش دەكرێت، كەمی كردووە، چونكە لە دووكانەوە ئەو ئاوە دێت، بۆیە داوا لە بەڕێوبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكان دەكەین، هەرچی زووە كێشەكە چارەسەر بكات، بەتایبەت كە پلەكانی گەرما بەرز بووەتەوە و هاووڵاتیان بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن."