سەبارەت بە وەستانی هەڵمەتەکانی نەمام چاندن ڕوونکردنەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە وەستانی هەڵمەتەکانی نەمام چاندن ڕوونکردنەوە دەدرێ

 

ماوەیەکە ھەڵمەتەکانی نەمام چاندن لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان وەستاوە و گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەش لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

ھەندێن شێخ راغیب،گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بە ھۆی خۆپاراستن و جێبەجێکردنی ڕێنوێینیە تەندروستییەکانی پەتای کۆرۆنا، ماوەی چەند مانگێکە ھەڵمەتی نەمام چادندن لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کردستان وەستاوە کە تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی ھەبووە".

گوتیشی: "بەدەر لەوەش کەمبوونەوەی دەوام و قەیرانی داراییش کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە بڕیاری لەسەر درابوو، کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەو بابەتە بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو قۆناغەدا بایەخی زیاتر بە مووچە و کەرتی تەندروستی دەدات ".

ھەندرێن شێخ راغب باسی لەوەشکرد بابەتی سەوزکردن و نەمام چاندن زیاتر ئەرکی وەزارەتی شارەوانی و کشتوکاڵە و دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە زیاتر ڕۆڵی چاودێری سەوزکردن و ژینگە دەبینێت.