چەمچەماڵ.. تەڕناشی ئۆتۆمبێلێک شەڕی دوو بنەماڵە و کوژرانی سێ کەسی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەمچەماڵ.. تەڕناشی ئۆتۆمبێلێک شەڕی دوو بنەماڵە و کوژرانی سێ کەسی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەند-ی  سەر بە  قەزای  چەمچەماڵ شەڕلە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و بریندار بوون.

عەمید محەمەد عەبدی، بەرێوەبەی پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو لە ناحیەی تەكیەی كاکەمەند لە نێوان دوو بنەماڵەدا کە ناكۆكیی كۆن لەنێوانیاندا هەبووە شەڕ روویدا."

گوتیشی: "کەسێک لە یەکێک لە بنەماڵەکان بە شێوازی( تەڕناش) ئۆتۆمبێلی لەبەردەم ماڵی بنەماڵەکەی تر لێخۆڕیوە و پاشان شەڕی نێوان دوو خانەوادەکەی لێکەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراوە و دوو کەسیش بریندار بوونە”.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئێستا کۆتایی بە شەڕەکە هاتووە