باڵەخانە تەواونەکراوەکەی نەخۆشخانە ٢٩١ قەرەوێڵەییەکەی ڕانیە مەترسیی تێکچوونی لەسەرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵەخانە تەواونەکراوەکەی نەخۆشخانە ٢٩١ قەرەوێڵەییەکەی ڕانیە مەترسیی تێکچوونی لەسەرە

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات کە بەشێک لە بەشەکانی باڵەخانە تەواونەکراوەکەی نەخۆشخانە ٢٩١ قەرەوێڵەییەکەی رانیە مەترسی تێکچوونی لەسەرە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "نەخۆشخانە ٢٩١ قەرەوێڵەییەکەی ڕانیە کە ماوەی ھەشت ساڵ  تەنیا پەیکەری باڵەخانەکە تەواوکراوە و جێھێڵدراوە، ھەرچەندە گلەیی زۆر لە تەواونەکردنی کراوە، بەڵام ئێستا گرفتێکی دیکە ھاتووەتە پێش ئەویش ئەوەیە هەندێک لە بەشەکانی باڵەخانەکە تێکچوونە و بەشەکانی دیکەش مەترسیی رووخان و تێکچوونیان لەسەرە“.

گوتیشی: "لە ڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێکمان داوەتە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی ھەم ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێ هەم پەلە بکرێت لە تەواوکردنی نەخۆشخانەکە“.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەخنەی ئەوەش دەگرێ کە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سنوورەکە ماوەیەکە دەستپێکراوە وتاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە و ڕایگەیاند: ”دەبوو خێرخوازانی سنوورەکە بە ھاوکاری حکوومەت و لایەنی پەیوەندیدار ھەوڵیان بۆ تەواوکردنی  نەخۆشخانە ٢٩١ قەرەوێڵەییەکە دابووایە“.