سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، وڵاتێکی عەرەبی و سێ وڵاتی دیکەی جیهان رووبەڕووی هەژاری و کەمخۆراکی دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 5-9-2020، ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس) بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، ئاسایشی خۆراک لە وڵاتانی یەمەن، کۆنگۆی دیموکراتی، نایجیریا و باشووری سودان بەرەو خراپی دەچێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس هەروەها رایگەیاندووە، کە هەژاری و نەبوونی خواردن هەڕەشەی مردن لە چەندین ملیۆن کەسی ئەو وڵاتانە دەکەن و پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش بە پەلە دەستوەردان لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لەو وڵاتانە بکات، چونکە بە دادگەری دابەش ناکرێن.