لە دووکان دوو سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دووکان دوو سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیر کران

گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕای گەیاند لە سنووری قەزای دووکان، دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە بە شێوەی نایاسایی سەرقاڵی لێدانی بیری ئاو بوون.

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ نەهێشتنی دیاردەی زێدەڕۆیی، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگردی سەر بە قەزای دووکان، لەمیانی گەڕان و پشکنینی سنوورەکەیان، توانیان لە سنووری گوندی  (سەرسیان) دوو هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە بە شێوەی نایاسایی سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون".

گوتیشی: "هاوکات دەستیش گیرا بەسەر بەسەر ئامێری بیرلێدانەکە کە بە وزەی کارەبا کاریان پێ دەکرد".

هێمن کەمەرخان ڕوونیشی کردەوە ئێستا دوو کەسەکە بەند کراون  پەڕاوی لێکۆڵینەوە یان بۆ کراوەتەوە.