بەوێنە.. لافاو کارەساتێکی گەورە لە سودان دروست دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لافاو کارەساتێکی گەورە لە سودان دروست دەکات

لافاو لە سودان کارەساتێکی گەورە دروست دەکات و باری لەناکاو رادەگەیەندرێت.

ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی سودان باری لەناکاوی بۆ ماوەی سێ مانگ لە سەرانسەری سودان، راگەیاند و وڵاتەکەی بە ناوچەی کارەساتی سروشتی دانا.

بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری نیل، لافاو لە 16 پارێزگای سودان دروست بووە و تا ئێستا 99 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 46ـی دیکەش بریندار بوون، جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 500 هەزار کەس و وێرانبوونی زیاتر لە 100 هەزار خانوو.