هۆکارەکانی هەڵبوونی گڵۆپی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ى ڕۆن چییە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکارەکانی هەڵبوونی گڵۆپی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ى ڕۆن چییە؟

له‌ داشبۆردى ئۆتۆمبێلدا، چه‌ندین گڵۆپى ئاگاداركه‌ره‌وه‌ى تێدایه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش گڵۆپى ئاگاداركه‌ره‌وه‌ى ڕۆنه‌، كه‌ له‌كاتى هه‌ڵبوونیدا پێویسته‌ ئاگادارى چه‌ند حاڵه‌تێك بین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، زانیارییه‌كى بۆ شۆفێران له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ڕۆن لەناو بزوێنەر وەکوو خوێنە بۆ جەستەی مرۆڤ، هەر بۆیە لەکاتی هەڵبوونی گڵۆپی ڕەنگ سووری ڕۆن لە داشبۆردى ئۆتۆمبێله‌، پێویستە ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێل بکوژێنرێته‌وه‌ و لە هۆکارەکەی بکۆڵرێته‌وه‌.

هەڵبوونی گڵۆپی ڕۆن دەشێت بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوە بێت:

1. کەمیی ئاستی ڕۆن لەناو بزوێنەر
ئەمەش بەهۆی سەرفکردنی ڕۆن، یاخود هەبوونی لێچوونەوە ڕوو دەدات.

2. گیرانی مەسفی و کونەکانی ڕۆن لەناو بزوێنەر
ئەمەش بەهۆی ڕۆنی کوالێتیی خراپ و درەنگ خستنی کاتی ڕۆنگۆڕینەوە ڕووئ دەدات.

3. تێکچوون و پیسبوونی جۆزە (حاسە)ى ڕۆن
ئەمەش بەهۆی ڕۆنی پیسەوە زۆر جار دەگیرێت، یاخود کێشە لە وایەرەکان و خودی حاسەکەدا هەیە.

4. تێکچوون و داخورانی ددانەکانی ئۆیل پەمپ.