دۆخی چاکسازییەکان و بەندیخانەکان دەبرێتە نێو پەرلەمانی کوردستانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دۆخی چاکسازییەکان و بەندیخانەکان دەبرێتە نێو پەرلەمانی کوردستانەوە

لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی بەندیخانە و چاکسازییەکان ئامادە کردووە و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە و بڕیارە بەم نزیکانە بە بەشداریی سێ وەزیری حکوومەت، لە پەرلەمان کۆبوونەوەی لەسەر بکرێت.

پەیامنێری (باسنیوز) لەمبارەوە رای گەیاند نزیکەی ساڵیکە لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە زۆربەی بەندیخانە و چاکسازییەکانی بەسەر کردووەتەوە تا راپۆرتەکە ئامادە بکات.

گوتیشی راپۆرتەکە دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی پەرلەمان بە بەشداریی وەزیرە تایبەتمەندەکان لەبارەی ئەم پرسەوە کۆ ببێتەوە.

بڕیاریشە ناوەڕاستی ئەم مانگە بە بەشدریی وەزیرانی ناوخۆ و داد و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمان کۆ ببێتەوە و دەرەنجامی کۆبوونەوەکە بکەنە راسپاردەیەک بۆ ئەوەی حکوومەت بەپێی ئەم راسپاردانە چاکسازی لە دۆخی بەندیخانە و چاکسایەکاندا بکات.