سزاکانی پابەندنەبوون بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی یەکەکانی نیشتەجێبوون دیاری کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سزاکانی پابەندنەبوون بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی یەکەکانی نیشتەجێبوون دیاری کران

بەرپرسێکی دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کارەکانی کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی یەکەکانی نیشتەجێبوون ھەنگاوی باشی بڕیوە و سزاکانی پابەندنەبوون بە بڕیارەکەشی ئاشکرا کرد.

موخڵیس سەلیم، بەڕێوەبەری کارگێڕی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی پێویست نراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە ماوەیەک پێش ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەپێناو نیشتەجێبوانی ناو پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون داویەتی".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی تایبەت پێک ھێندراوە و ھەنگاوی پێویست و گرنکی ناوە و بەپێی جۆری خزمەتگوزارییەکان نرخەکە دیاری دەکرێت، بە شێوەیەک لە بەرژوەندتی ھاووڵاتیدا بێت".

ئەو بەرپرسەی دەستەی وەبەرھێنان ڕوونیشی کردەوە : "ھەر خاوەن خزمەتگوزارییەکی یەکەکانی نیشتەجێبوون پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان نەبێت، لە قۆناغی یەکەمدا ئاگادار دەکرێتەوە، قۆناغی دووەم بڕی پێنج ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدا کاری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لێ وەردەگیردرێتەوە".