جێگری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا باسی هەنگاوەكانی مستەفا كازمی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جێگری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا باسی هەنگاوەكانی مستەفا كازمی دەكات


ئەمڕۆ هەینی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە بۆنەی تێپەڕینی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی حكوومەتی كاتیی عێراقدا، باسی هەنگاوەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد و رایگەیاند بەشێكی بە گرنگ دەزانن.


بەشار كیكی جێگری سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند وەك لیستی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پاش 100 رۆژ لە دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەشێكی زۆر لە هەنگاوەكانی مستەفا كازمی بە گرنگ و باش دەزانن.


گوتیشی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراقدا، مستەفا كازمی دەروازە سنوورییەكانی وڵاتەكەی ڕێك خستووەتەوە، ئەمەش كارێكی گرنگ بوو، چونكە ئەم دەروازانە بەدەست هێزی ناحكومیەوە بوون.


هەروەها رایگەیاند ناردنی بەشە بودجەی 320 ملیار دیناریش بۆ هەرێمی كوردستان نیەتپاكی و ئاماژەیەكی باشی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو بەرانبەر هەرێمی كوردستان، هەرچەند ئەو بڕە پارەیە بەپێی پێویست نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا گرنگە بۆ چارەسەری كێشەكان.