پەرلەمانتارێکی کورد: حکوومەتی عێراق لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی داعش جیاوازی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی کورد: حکوومەتی عێراق لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی داعش جیاوازی دەکات

 

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،حکوومەتی عێراق لە قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی ناوچە کوردستانییەکان و ناوچەکەکانی دی عێراق جیاوازی دەکات، دەشڵێ بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکە دراوە و چاوەڕێین.

د.خالیدە خەلیل، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە ھۆی شەڕی داعشەوە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی و پێشمەرگە شەھید و بریندار و کەمئەندام بوون و ماڵ و موڵکشیان زیانی بەرکەوتووە".

گوتیشی: "لە چوارچێوەی ماددەی (١٤٠)، حکوومەتی عێراق بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی ھەموو ئەو زیانلێکەوتووانەی داوە بۆ ئەو مەبەستە بڕە پارەیەکی دابینکردووە بۆ زیانلێکەوتووانی ناوچەکانی سنووری پارێزگای مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی ئەوانی دیکەشی داوە ، بەڵام ئەوەی جێی ڕەخنەیە تا ئێستا  زیانلێکەوتووانی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکان قەرەبوو نەکردووەتەوە"

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕونیشیکردەوە “ماوەیەکە لە دەڤەری شێخان نووسینگەیەک کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی زیانلێکەتووان و لەمیانەی قسەکردنیشمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراق بەڵنیان پێداوین کە قەرەبووکردنەوەکە پێشمەرگە و ھاووڵاتیانی کوردی ناوچە  کوردستانییەکانیش بگرێتەوە  بۆ ئەو مەبەستە ھەنگاوی پێویست دەگرنەبەر.