لە بارەی بەرھەمھێنانی وزەی کارۆئاوی داواکارییەک دەدرێتە وەزارەتی کشتوکاڵ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە بارەی بەرھەمھێنانی وزەی کارۆئاوی داواکارییەک دەدرێتە وەزارەتی کشتوکاڵ

 

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سێیەم وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بەشێوەی کارۆئاوی لە باری جێبەجێکردندایە و بۆ بەرھەمھێنانی ئەو جۆرە وزەیەش داوایەکیان داوەتە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ھەریەکە لە وێستگەی کارۆئاوی دزوکان و دەربەندیخان ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراون کە وزەی کارەبا بەشێوەی کارۆئای بەرھدەھێنن و تاڕادەیەکی باش لەگەڵ کارەبای بەرھەمھێندراوی دیکە ھەماھەنکی لە پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتییان دەکەن".

گوتیشی: "ماوەیەکە دەستکراوە بە دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاوی دێرەلووک لە پارێزگای دھۆک بەو پێیە ئەو وێستگەیە دوای وێستگەکانی دوکان و دەربەندیخان دەبێتە سێھەم وێستگەی کارۆئاوی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان".

ڕونیشیکردەوە: "کارەکانی دامەزراندنی وێستگەکە  ئێستا لە باری جێبەجێکردندایە کە توانای بەرھەمھێنانی ٣٥ مێگاوات کارەبا ھەیە".

ئومێد ئەحمەد باسی لەوەشکرد کە : " لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕێککەوتووین کە لەمەودا لە دروستکردنی ھەر بەنداوێک ڕەچاوی ئەوە بکەن کە بواری دانانی وێستگەی کارۆئاوی لەسەر بەنداوەکە ھەبێت بۆ ئەوەی بەپێی بودجە بتوانین وێستگەی کارۆئاویان لەسەر دابمەزرێنین کە بەھۆیەوە ئاست و بڕی وزەی بەرھەمھێندراوی کارەبا زیاتر دەبێت".