لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکى زۆر خۆراکى ماوەبەسەرچوودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکى زۆر خۆراکى ماوەبەسەرچوودا گیرا

 

بەڕێوەبەرى چاودێریى بازرگانى هەولێر رایگەیاند بە هاوکاریى هۆبەى ئابووریى ئاسایشى هەولێر دەست بەسەر بڕێکى زۆر خۆراک و مادەى وزەبەخشى ماوەبەسەرچوودا گیرا.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەرى چاودێریى بازرگانى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لەمیانەى هەڵمەتێکدا کە  رۆژی پێنجشەممە 3/9/2020 بە هاوکاریى هۆبەى ئابووریى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر ئەنجامدرا، دواى پشکنینى ورد تواندرا دەست بگیرێت بەسەر بڕێکى زۆر خۆراک و مادەى وزەبەخش، کە ماوەیان بەسەر چووبوو".

راشیگەیاند: "ئەو خۆراکەى دەستى بەسەرداگیرا دە تۆن ماکەڕۆنە و سپاگێتى بوو لەگەڵ بڕى دوو تۆن خواردنەوەی وزەبەخش، کە لە کۆگایەکدا لەشارى هەولێر دەستیان بەسەردا گیرا، دواى دەستبەسەرداگرتنیشیان تەواوى کاڵاکان گواسترانەوە شوێنى تایبەت بە لەناوبردن"

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" جگە لە لە ناوبردنى کاڵاکان، کاردانەوەى یاسایش بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگرینەبەر، لە هەڵمەتەکانیشمان بەردەوام دەبین و بەهیچ شێوەیەک رێگە بە ساغکردنەوەى کەلوپەلى نەشیاو نادەین، لەم نێوەندەشدا مانگ نییە 30 تۆن خۆراک و کاڵاى ماوەبەسەرچوودا دەستى بەسەردا نەگیرێت".