ئەم جۆرە سپڕایە دژی کۆڕۆنایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم جۆرە سپڕایە دژی کۆڕۆنایە

 

دەزگای هەواڵی (گاردیەن) بە پشتبەستن بە زانیاریی پزیشكانی بەریتانی بڵاوی كردەوە، پزیشكان دوای لێكۆڵینەوەكان بەو ئەنجامە گەیشتوون، كە سپڕای دژی مێشوولە و زیندەوەرەكانی تر، کە پێست لە هێرش و زیانی مێشوولەكان دەپارێزێت، بە هۆی پێكهاتەكانییەوە توانای ئەوەی هەیە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنایش بجەنگێت، واتە ڤایرۆسەکە لەسەر کەلوپەلەكانەوە پاك دەکاتەوە،
زانایان دوای لێكۆڵینەوەكان باشتر بۆیان دەركەوت، ئەم سپڕایە، کە دژی مێشوولەیە، زۆر بەهێزە و بەخێرایی ڤایرۆسی covid-19 تەنانەت لەسەر پلاستیك و ئاسنەواڵەش دەسڕێتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا لەناوی دەبات.