بۆ دەموچاوت ئەم زەیتە بەکار بهێنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ دەموچاوت ئەم زەیتە بەکار بهێنە

 

گرنگیدان بە پێستی دەموچاو بە مەبەستی جۆرواجۆر، بۆ نموونە پێشگرتن لە پیریی پێست و سەرهەڵدانی چرچ و لۆچەکان، کاریگەریی ئەرێنی خۆی هەیە. یەکێک لە حاڵەتەکان، کە خرابترین کاریگەریی دروست دەکات، سەرهەڵدانی چرچ و لۆچەکانە، کە بەیەکجاری سیمای دەموچاو تێک دەدات. شارەزایای بواری پێست بە مەبەستی گرنگیدان بە پێست و گەنج مانەوی پێست، لە بەشی گرنگیدان بە جوانیی پێست لە پێگەی (بەیتووتە)دا ئاشکرای دەکەن، بە دروستکردنی ماسکێکی سادە سوود بە پێستت بگەیەنە، بۆ ئەم مەبەستەش تەنیا پێویستە دوو کەوچک زەیتی بادامی تاڵ، لەگەڵ یەک سپێنەی هێڵکە تێکەڵ بکەی، پاشان یەک کەوچک هەنگوینی بۆ زیاد بکە و ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی  20 خولەک لە پێستت بدە.