هەواڵی مردنی ئەکتەرێکی جیهانی زۆرترین لایكی بۆ دێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەواڵی مردنی ئەکتەرێکی جیهانی زۆرترین لایكی بۆ دێت

 

پاڵەوانی زنجیرەكانی Black Panther ئەكتەری جیهانی چادویك بوزمان لە تەمەنی 43 ساڵیدا لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو لە ماڵەوە كۆچی دواییكرد.

خانەوادەی ئەو ئەكتەرە هەواڵی كۆچی دوایی (چادویك بوزمان)یان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكردەوە و كۆمپانیای تویتەریش ڕاگەیاندووە کە هەواڵی كۆچكردنی ئەو ئەکتەرە زۆرترین لایك و كۆمێنتی بۆ هاتووە و لەوەتەی تویتەر دامەزراوە هەرگیز بەو شێوەیە نەبووە.

تكۆمپانیای تویتەر ئاشکرایکردووە کە 7 ملیۆن و 300 هەزار لایك و 3 ملیۆن و 100 هەزار كۆمێنت بۆ ئەو پۆستە هاتووە.

تویتەر ئەوەشی خستووەتە روو، کە لە مێژووی كۆمپانیاكەیاندا زۆرتری لایك و كۆمینت كە هاتبێت بۆ توێتكی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكابووە كە نووسیبووی (مرۆڤ كاتێك لە دایك دەبێت هیچ رقێكی بۆ كەسێكی دیكە نییە، جا ئەو رقە لەسەر ڕەنگی پێست بێت یان لەسەر ئایین بێت) ئەمەش چوار ملیۆن و 3 هەزار لایكی بۆ هات.