پشدەر.. کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پشدەر.. کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا

لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە، لە سنووری قەزای پشدەر کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا.

محەمەد فازیڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای ئاگادارکردنەوەمان، هێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ئامێرێکی پێشکەوتووی گەڕان و پشکنینی شوێنەواری پێ بووە".

گوتیشی: "تۆمەتبارەکە دانیشتووی سنووری قەزای سۆرانە و ئێستا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی ماددەی (٦۳)ی شوێنەوار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".