ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە شەش مەتر كەمی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە شەش مەتر كەمی كردووە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشکرای کرد بە بەراوردی ساڵی پار، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە شەش مەتر کەمی کردووە.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بە بەراوردی ساڵی پار تا ئەمكاتە 6  مەتر و نیو ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دابەزیوە."

گوتیشی:" لە ناوڕاستی مانگی رابردوەوە، واتا لە 15ی ئابی ئەمساڵەوە ئێران لە بەنداوی داریانەوە پێشی بە ئاوی ڕووباری سیروان گرتووە و گواستۆتەوە بۆ نێو وڵاتەكەی، ئەوەش كاریگەریی زۆری هەبووە لە كەمكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان لە سەرچاوەكانەوە."

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، راشی گەیاند: "ئەوەی وڵاتی دراوسێ ئەنجامی دەدا، كارێكە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە."

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئێران لە چەند شوێنێکەوە و بەتایبەت لە سنووری قەڵادزێ و لەسەر زێی بچووک، هەروەها ئاوی ڕووباری سیروان لە سنووری دەربەندیخان و لە سنووری خانەقینیش ئاوی ڕووباری ئەڵوەندی گرتووەتەوە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان، هەم لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان و هەم بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەبووە.