له‌ سلێمانی شانۆگه‌ریی (هیچم نییه‌ بیشارمه‌وه)‌ نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ سلێمانی شانۆگه‌ریی (هیچم نییه‌ بیشارمه‌وه)‌ نمایش ده‌كرێت

بڕیار وایه‌ شانۆگه‌ریی هیچم نییه‌ بیشارمه‌وه‌، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 2020/9/6، نمایش بكرێت.

شانۆگه‌رییه‌كه‌ كاتژمێر 5 و 30 خوله‌كى ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و ڕۆژانی دواتر له‌ هۆڵی ڕۆشنبیریى سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك ستافی شانۆگه‌رییه‌كه‌، ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی پڕۆڤه‌یان كردووه‌ و خۆیان بۆ ڕۆژی نمایش ئاماده‌ كردووه‌.

شانۆگه‌رییه‌كه‌ به‌رهه‌می (كۆڕی شانۆی با)یه‌، ڕێژه‌ن جه‌مال كاری ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌ هیچ چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام نه‌دراوه‌، هه‌روه‌ها كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین شانۆگه‌ری دوا خراوه‌.