ئیبراهیم تاتڵیساس دەگەڕێتەوە سەر شاشە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیبراهیم تاتڵیساس دەگەڕێتەوە سەر شاشە

ئیبراهیم تاتڵیساس, هونەرمەندی ناسراوی توركیا دوای دابڕانێكی زۆر لە شاشە و بەرنامەی (ئیبۆ شۆ)، دەگەڕێتەوە سەر شاشە و هەمان بەرنامە پێشكەش دەكات.

لە ٢٠١١ كەسێك بەناوی عەبدوڵڵا بە گوللە هێرشی كردە سەر ئیبراهیم تاتڵیساس و كردی بە نێو مرۆڤ و ئیفلیج بوو، بۆیە لەو كاتەوە و نە دەتوانێت گۆرانی بڵێت و نە دەتوانێت بەرنامە بەناوبانگەكەی (ئیبۆ شۆ) پێشكەش بكات، بەڵام لە تازەترین هەواڵدا کە بڵاو کراوەتەوە، گوایە ئیبراهیم دەگەڕێتەوە سەر شاشە و بە هەوادارانی شاد دەبێتەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، كەناڵی (ستار تیڤی) گرێبەستێكی لەگەڵ ئیبراهیم تاتڵیساسدا كردووە بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەی (ئیبۆ شۆ) و بەم نزیكانەش یەكەم زنجیرەی دوای ٩ ساڵ دابڕان بڵاو دەكرێتەوە.

هەر بە گوێرەی هەواڵەكان، ئیبۆ باری تەندروستی بەرەو باشی دەڕوات، ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر شاشە و هەمان بەرنامە پێشكەش بكات.

لە ماوەیەكی نزیكدا كەناڵی (ستار تیڤی) ریكلام بۆ بەرنامەی (ئیبۆ شۆ) ی یبراهیم تاتڵیساس دەكات.