ئاواز حه‌سه‌ن: به‌م زوانه‌ كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاواز حه‌سه‌ن: به‌م زوانه‌ كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌

ئاواز حه‌سه‌ن، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (سه‌فه‌ر خۆش) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاواز حه‌سه‌ن به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆم به‌ ناوی (سه‌فه‌ر خۆش) له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌، هیوادارم به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".

گوتیشی: "چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ مه‌به‌ستمه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌متوانیوه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌، ده‌مه‌وێت چه‌ند كارێكی نوێی هونه‌ری ئه‌نجام بده‌م".

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.