لە سنووری بازیان پردێک مەترسیی ڕووخانی لەسەرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری بازیان پردێک مەترسیی ڕووخانی لەسەرە

پردی سەر ڕێگەی چەند گوندێکی سنووری شارەدێی بازیان لە نزیک شاری سلێمانی مەترسیی ڕووخانی لەسەرە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت لایەنی پەیوەندیدار بەڵێنیی چارەسەرکردنی مەترسییەکەیان داوە.

ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لەلایەن خەڵکی گوندی (ھەنجیرە و گوندەکانی دەوروبەری) کە سەر بە شارەدێی (بازیان)ن لە نزیک سلێمانی ئاگادار کراینەوە کە ڕێگای سەرەکییان بە پردێکی سادەو بێھێزدا تێدەپەڕێت کە مەترسی ڕووخان و کەوتنەوەی زیانی مادی و گیانیی ھەیە".

گوتیشی: "لەمیانی بەدواداچوونمان بۆمان دەرکەوت کە پردە شێوەی لوولەیی ھەیە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە، بۆیە دوای ئەوەی گرفتەکەمان گەیاندە لای بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێ و شارەوانیی بازیان، پێیان ڕاگەیاندین کە  ڕوپێوێکی  سەرجەم پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی پردەکە دەکەن و لە داھاتوویەکی نزیکدا پردەکە نۆژەن دەکەنەوە".