لەبارەی دیاریکردنی سزای سووتانی پاوەن و دارستانەوە داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەبارەی دیاریکردنی سزای سووتانی پاوەن و دارستانەوە داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت

بەرپرسی ڕێکخراوێکی ژینگەیی ڕای گەیاند رۆژانە ژینگە و پاوەن و دارستانێکی زۆری ھاووڵاتییان دەسووتێت و بەھۆی نەبوونی یاسایەکی دیاریکراویشەوە وەک پێویست نەتوانراوە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی ئەو سەرپێچییە ژینگەییانەدا بکرێت.

سەلیم میراودەلی، لێپرسراوی ڕێکخراوی پاراستن و ھۆشیاریی سروشت بە (باسینوز)ی ڕاگەیاند: "بەداخەوە ڕۆژانە ھەواڵی سووتانی ڕووبەڕێکی زۆری پاوەن و دارستانی سرووشتی دەبیستین کە بە ھۆکاری جیاوزاوە دەسووتێندرێن و بەھۆیەوە زیانێکی زۆری ژینگەیی و دارایی بەر ھاووڵاتییان و حکوومەت دەگات".

گوتیشی: "ئەوەی جێی نیگەرانییە تا ئێستا کەمترین لە ئەنجامدەرانی ئەو دیاردەیە دۆزراونەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، بۆیە بە ھەماھەنگیی چەند ڕێکخراوێکی ژینگەیی سەرقاڵی داڕشتنی پلان و بەرنامەیەکین کە تێیدا چۆنیەتیی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو دیاردەیە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی سووتانی پاوەن و دراستانەکان و دیاریکردنی سزایەک بۆ ئەنجامدەرانی دیاردی ەکەین و دوای ئەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن و جێبەجێکردنی دەیدەینە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان".