لە بارەی کرێکاری پڕۆژە و کارگە تازەکانەوە چەند داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە بارەی کرێکاری پڕۆژە و کارگە تازەکانەوە چەند داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت

 

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گیاند ئاسانکاری بۆ بێکاران دەکرێت لە شارەزاکردن و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆیان و چەند داوکارییەکی تایبەت بە کرێکاری پڕۆژەو کارگە تازە دامەزراوەکانیش دەدرێتە حکوومەت.

عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە (باسنیوزڕاگەیاند: "بە ھاوکاری  سەنتەرێکی ئەوروپی  ڕاھێنانی پیشەیی، کۆمەڵێک خولی شارەزاکردنمان لە شاروشارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد کە خۆی لە شارەزاکردنیان لە کارە جۆراوجۆرەکان و بازاڕو دۆزینەوەی کار و دامەزراندنی پڕۆژە دەدۆزیەوە".

گوتیشی:" ئەو جۆرە خولانە وا دەکات کە ھاووڵاتی بێکار ئارەزو  و شارەزایی بۆ کارکردن پەیدا بێت و بتوانێت سەرکەوتوانە کار بکات و بەرھەمی ھەبێت بۆیە خواستێکی زۆر لەسەر ئەو خولانە ھەیەو وا دەکەین لە داھاتووا بڕەوی زیاتریان پێبدەین".

راشیگەیاند: ”داوامان داوەتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ھەر کارگەو پڕۆەیەکی بیانی بێتە ھەرێمی کوردستانەوە، پێشینە بۆ دانانی کرێکاری خۆمان لەو کارگەو پڕۆژانە دابندرێت، ھاوکات ئەگەر کرێکاری کورد شارەزایی لە کارەکەش نەبێت پێویستە کەسە بیانیەکە چەند کەسێکی کورد فێری کارەکە بکات،ھەموو ئامانجیشمان لەو پلانە ئەوەیە کە لە ساڵانی داھاتوودا پێویستمان بە کرێکاری بیانی نەمێنێت“.