ژن و مێردێك لە كەركووك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژن و مێردێك لە كەركووك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر کران

لە شاری كەركووك، ژن و مێردێك لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

رائید سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە گەڕەکی ئازادیی کەرکووک بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوار شەممە 2/9/2020، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە كەركوكەوە دوو تۆمەتبار كە ژن و مێردن بە ناوەكانی (ل. م . هـ) و (ك. هـ. ع) دەستگیر كراون."

گوتیشی :" ئەو ژن و مێردە پێکەوە لە دوو ماڵی هاووڵاتیی شاری کەرکووک، بڕی 1800 دۆلاری ئەمریكی و حەوت ملیۆن دیناری عێراقی پارەیان دزیوە و دانیان بە تاونەکەیاندا ناوە."

ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشی گەیاند: "ئێستا لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستی پێ کردووە."