دایکی خانمە گۆرانیبێژ ئاڤان عوسمان بەھۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دایکی خانمە گۆرانیبێژ ئاڤان عوسمان بەھۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

 

دایکی خانمە گۆرانیبێژ ئاڤان عوسمان، کە 22 ڕۆژ بوو لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

رابیعە حەمە عەلی، دایکی ئاڤان جەمال، دوای 22 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2020/9/1، بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

ئاڤان عوسمان خەڵکی سلێمانییە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، پێشتر ئەندامی گرووپی کچانی سلێمانی بوو، دوو ڤیدیۆ کلیپی بەشێوەی دوێت بەناوی گەشتێک لەگەڵ فەرھەنگ غەفوور، ھونەرمەندی کورد، بڵاو کردووەتەوە.