پردێ.. گەنجێك لە زێی بچووک خنکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پردێ.. گەنجێك لە زێی بچووک خنکا

دوێنێ سێشەممە لە سنووری ناحیەی پردێی سەر بە قەزای دووبز، لە پارێزگای کەرکووک، گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ لە كاتی مەلەكردن لە زێی بچووک خنكاوە و هێشتا تەرمەكەی نەدزراوەتەوە.

سەلاحەدین رەجەب، ئەفسەر لە پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی دوینێ سێشەممە 2020.9.1 گەنجێكی تەمەن 20 ساڵی  نیشتەجێی ناحیەی پردێ لە ڕووباری زێی بچووک خنكاوە و ئەمڕۆ چوار شەممە2/9/2020 هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی."

گوتیشی: "ئەو گەنجە بۆ بەسەربردنی كات و بۆ مەلەكردن چووەتە ناو ڕووباری زێی بچووک."