کتێبی"دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانی نالیدا"بڵاودەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی"دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانی نالیدا"بڵاودەکرێتەوە

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە، کتێبێکی ڕەخنەی ئەدەبی بە ناونیشانی “دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانی نالیدا” بڵاو کردەوە.

ئاراز ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:   "مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بە ناوی (بارزان عەلى پیرۆت) مامۆستا لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت کتێبێکى لە بوارى ڕەخنەى ئەدەبى-دا بڵاوکردەوە".

گوتیشی:  "ئەم کتێبە بە  ناونیشانى (دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا)، لە بنەڕەتدا توێژینەوەی ماستەرە و لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەى ئەدەبییە بۆ خوێندنەوەى مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا بە پشتبەستن بە میتۆدى دیاردەناسى، کە دیاردەناسى، یەکێکە لەو میتۆدە فەلسەفییە كاریگه‌رانه‌ى، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى، توانى كار بكاته‌ سه‌ر ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و دواجار ڕێگه‌یه‌كى نوێى خۆشكرد بۆ سه‌رله‌نوێ ئاشکراکردنى ئه‌و دونیا ئاڵۆز و مانا جیاوازانه‌ى، كه‌ ده‌شێت له‌ به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیدا، به‌رجه‌سته‌ بووبن".

ئاماژەی بەئەوەش دا، كە ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکى دیاردەناسانەى مرۆڤ، لە شیعرەکانى نالی-دا. واته‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، سه‌رنجى ئه‌وه‌ ده‌دات، كه‌ مرۆڤ له‌ ناو شیعره‌كانى نالی-دا، به‌ چ شێوه‌یه‌ك نیشان دراوه‌ و ئه‌و نهێنی و به‌هاو بوونه‌ى كه‌ مرۆڤ هه‌یه‌تى، به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌ كراوه.