كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بڕیارێکی حکوومەتی عێراق نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەرزتر دەکاتەوە

 

گوتەبێژی  سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان ڕایگەیاند بەھۆی بڕیارێکی بەغدا لە بارەی زێرەوە، زیانێکی زۆر بە زێڕنگەران و ھاووڵاتییانی کوردستان دەگات.

ھەندرێن وەرتی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاتد: "بە گوێرەی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەمەودوا نابێت لە فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی و بەسڕە کاری ھاوردە و ھەناردەی زێڕ ئەنجام بدرێت بەڵکو ئەو کارە تەنیا لە فڕۆکەخانەی بەغدا و چەند فڕۆکەخانەکی دیکەوە دەکرێت".

گوتیشی: "ئێمە پێمانوایە ئەو بڕیارە وێڕای ئەوەی زیان لە داھاتی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەدات،زیانیشی بۆ زێڕنگەر و ھاووڵاتیان دەبێت کە بە نرخی گرانتر زێر بکڕن و بە ھەرزانتر بیفرۆشن  چونکە خەرجی زۆری دەوێت تا دەگاتە بەغدا بەدەر لەوەش گەرەنتی ئاسایش و گەیشتنیشی کەمترە".

ھەندرێن وەرتی باسی لەوەشکرد ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو بڕیارە ئاگادارە و گەشبینین کە ئەو گرفتە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات“.