داواکاریی دامەزراندنی چەند کارگەیەکی تایبەت بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەدرێتە حکوومەت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داواکاریی دامەزراندنی چەند کارگەیەکی تایبەت بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەدرێتە حکوومەت

 

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داواکاری دامەزراندنی ژمارەیەک کارگەی بەروبوومی کشتوکاڵییان داوەتە حکوومەت و پێشنیازیشیان کردووە لەمەودوا زەوی بەردەڵان بۆ دروستکردنی کارگەکان دابین بکرێت.

حسێن حەمە کەریم بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لەو ژمارە کارگەیەی کە دەستەی وەبەرھێنان ڕایگەیاندوە ،کارگەی جۆراوجۆری گرنگی تێدایە و ئێمەش وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پلانی خۆمان داوەتە حکوومەت و دەستەی وەبەرھێنان".

گوتیشی: "لەداواکاری و پلانەکەدا داوامانکردوە کە کارگەی بەروبوومی کشتوکاڵی وەک کارگەی وشککردنەوەی ھەنجیر و مرەبا و بەروبومە کشتوکاڵییەکانی دیکە دابمەزرێت و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەرانی ئەو بوارە بکرێت".

باسی لەوەشکرد بە دامەزراندنی ئەو جۆرە کارگانە بەدەر لەوەی کە دەرفتێکی زۆری کارکردن بۆ ھاووڵاتییان دەڕەخسێت،کاریگەری ئەرێنیشی لەسەر بوژانەوەو ساغکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی جووتیاران دەبێت.

حسێن حەمە کەریم، ئاماژەی بەوەش دا کە لە پێناو کەمنەبوونەوەی زەوی کشتوکاڵی داوایان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردوە لەمەودوا لە پێدانی زەوی بۆ دادمەزراندنی کارگە و پڕۆژەی پیشەسازی، تەنھا زەوی بەردەڵانیان پێبدەین.