کچە شاخەوانی بۆکانی دوای مەرگی لەسەر داوای خۆی ئەندامانی لەشی دەبەخشرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کچە شاخەوانی بۆکانی دوای مەرگی لەسەر داوای خۆی ئەندامانی لەشی دەبەخشرێت

 

کچە شاخەوان و بەردەوانی بۆکانی بە هۆی کارەساتی هاتوچۆ تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بڕیارە ئەندامەکانی لەشی پێشکەش بکرێ بەو کەسانەی پێویستییان هەیە.

ڕۆژی سێشەممە 1ی 9ی 2020، بەیان عەتاری، کچە شاخەوان و بەردەوانی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش یەک حەفتە ململانێ و مانەوە لە نەخۆشخانە، کە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە تووشی مەرگی مێشکی ببوو، گیانی لە دەست دا.

ئەو کجە وەرزشوانە کە کارناسی زیندەوەرناسی هەیە و ماوەی 13 ساڵە وەرزشی شاخەوانی دەکات، سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو لەکاتی لێوخورینی پایسیکل تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوو و چووبووە کۆماوە.

بەیان عەتاری، کە ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”هەوراز“ی بۆکان بوو، هەموو شاخە بەرزەکانی کوردستان و ئێرانی بڕیبوو و سەرکەوتبوو بە سەر چیای ”دوکچیش“ لە گورجیستان کە دووهەم بەرزترین چیای ئەورووپا بە ئەژمار دێت.

جێگای ئاماژەیە کە بەیان عەتاری بە خواستی خۆی و رەزامەندی بنەماڵەکەی دوای مەرگی ئەندامەکانی دەبەخشرێت بە ئەو کەسانەی کە پێویستییان پێ هەیە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئورمیە کراوە.