سەبارەت بە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دڵنیایی دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دڵنیایی دەدرێ

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەداتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە مووچەکانیان نابڕدرێت و بە هیچ شێوەیەک باس لە بڕینی مووچە و هاوکارییەکانیان نەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە “ئەدەین بە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت کە مووچەکانیان نابڕدرێ و بە هیچ شێوەیەک باس لە بڕینی مووچە و هاوکاری هیچ کەمئەندامێک نەکراوە.

‏‎وەک ھەوڵێک بۆ خزمەتکردنی ئەو مووچەخۆرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بڕین و دەستکاری لە دەرماڵەو مووچەی ئەو مووچەخۆرانەدا نەکرێت”.

‏‎وەزارەتی کار ڕاشیگەیاندووە “هەرچەندە بەپێی یاسای چاکسازی نابێت کەسێک دوو مووچە لە حکوومەت وەربگرێت، بەڵام بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری مووچەی ئەو مووچەخۆرانە نەکرێت کە ١٠٠ ھەزار دینار وەک ھاوکاریی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت رێنمایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە کە ئەو بڕە پارەیە بکرێتە دەرماڵە و نابڕدرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە ئاماژەی بە ئەوە داوا کە خاوەن  پێداویستییە مووچەخۆرەکان داوایان لە وەزارەت کردووە کە ئەو بڕە پارەیان لێ نەبڕدرێت و ببێتە دەرماڵە و لە یەک شوێن مووچەکانیان وەرگرن.

‏‎لە بەشێکی دیکەدا هاتووە “ەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک چۆن ھەمیشە لە خزمەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بوە و داکۆکیکاری مافەکانیان بووە، بەھەمان شێوە دڵنیایی دەدات کە دەستکاری مووچەی ئەو کەسانە ناکرێت و بە هیچ شێوەیەکیش باس لە بڕینی موچە و هاوکاری هیچ کەمئەندامێک نەکراوە و دڵنیایی ئەدەین بە کەمئەندامان کە مووچەکانیان نابڕدرێت”.