وەزارەتی ئەوقاف: ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە مزگەوت و کڵێساکان جێبەجێ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی ئەوقاف: ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە مزگەوت و کڵێساکان جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا  3174 مزگەوت و کڵێسا و ناوەندی ئایینی کراونەتەوە و ئەرکە ئاینییەکانیان تێدا جێبەجێ دەکرێ.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:   "پاش ئەوەی لە لایەن لیژنەی ئۆپەڕاسێۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە سەرجەم پارێزگاکان مزگەوت و کڵێسا و شوێنە ئایینییەکان کرانەوە، ئێستا گوتارخوێنانی ئێمە لە مزگەوتەکاندا لەگەڵ نوێژی هەینی هۆشیاری تەندروستی بڵاو دەکەنەوە و  ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان و ڕێنمایی نوێژ خوێنان دەکەن".

گوتیشی:   "ئەو قۆناغەی ئێستا کە قۆناغی دووەمی پەتای کۆڕۆنایە هاووڵاتیان زۆر زیاتر لە قۆناغی پێشووتر هۆشیار بوونەتەوە و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانن، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیشیان کەمتەرخەمن".

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف جەختیشیکردەوە”  ئێمە بەردەوام دەبین لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی ئەو شوێنانەی کە پێویستن دەرمانڕشێن کراون و پاک دەکرێنەوە، شوێنەکانی دەستنوێژگرتنیش داخراون”.

راشیگەیاند:   "ئەوەی ئێستا پەیڕەو دەکرێت و کراوە بە مەرج لە مزگەوتەکان ئەوەیە دووری نێوان نوێژکەرێک بۆ نوێژکەرێکی دیکە زیاتر لە مەترێک بێت و ماسک بەکار بهێنن، بەڵام ناتوانین جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بەتەواوەتی بکەین بە مەرج لەسەر ئەو کەسانەی سەردانی ناوەندە ئاینیەکان و کڵێسا و مزگەوتەکان دەکەن، لەبەرئەوەی مەرجەکان لە لایەن لیژنە باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە ژووری ئۆپەراسێۆنی پارێزگاکان دەردەچێت".