فیلمی خەڵوەتی عیشق بەشداری لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لە ئیسپانیا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی خەڵوەتی عیشق بەشداری لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لە ئیسپانیا دەكات

 

فیلمی خەڵوەتی عیشق (Love Solitude) لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیسپانیا بەشداری دەكات.

سەردار ستار، دەرهێنەرەكەی فیلمەكە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فیلمەكەمان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (L’Hospitalet de Llobregat International Film Festival) بەشداری دەكات".

گوتیشی: فیستیڤاڵەكە لە ٩ی تشرینی دووەم تاکو ١٣ی تشرینی دووەم لە شاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا بە بەشداری سەدان فیلم لە سەرانسەری جیهان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، كە پێشتریش فیلمی دیكۆمێنتاری (خەڵوەتی عیشق) بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی Lift-Off كردووە و ئێستاش لە قۆناغی پێش كۆتاییە لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی LELOUN International Film Festival كە لە وڵاتی سووریا بەڕیوەدەچێت.

كورتە فیلمی خەڵوەتی عیشق (Love Solitude) تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی (عه‌لی عاشق) كه‌ زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌یە له‌ چیا و چۆڵی كوردستان ده‌ژیێت. عه‌لی عاشق دوابه‌دوای نائومێدبوونی له‌ گه‌یشتنی به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، بڕیاری ژیانی ته‌نیایی و دوور له‌ خه‌ڵكی د‌اوه‌. فیلمه‌كه‌ سه‌ردار ستار كاری دەرهێنانی كردووە و محەمەد ده‌رگه‌ڵه‌یی پرۆدیوسەری بووە.