وەزارەتی نەوت بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئاب ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی نەوت بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئاب ئاشکرا دەکات

وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتیی مانگی ئابی رابردووی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 1-9-2020، عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوو (مانگی 8ـی 2020)، عێراق 80 ملیۆن و 494 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

داهاتی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی رابردوو هەناردەکراوە، هەروەک عاسم جیهاد رایگەیاندووە، سێ ملیار و 517 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بووە.

بڕی نەوتی هەناردەکراوی ناوچە جیاوازەکان لە مانگی 8ـی 2020:

- 77 ملیۆن و 505 هەزار و 136 بەرمیل لە کێڵگەکانی بەسرە و ناوەڕاستی عێراق.

- دوو ملیۆن و 989 هەزار و 400 بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک.