كفری.. پرۆژەیەكی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار جێبەجێ دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كفری.. پرۆژەیەكی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار جێبەجێ دەكرێت

سەرۆكی شارەوانیی قەزای كفری، ئاشكرای كرد لەسەر بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای كفری، پرۆژەیەكی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ  سێشەممە1/9/2020 قادر فاتیح، سەرۆكی شارەوانیی قەزای كفری بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بە یارمەتیی ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی و كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی لە ناوچەكە، پرۆژەیەكی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار جێبەجێ دەكەین."

گوتیشی: "وەك قۆناعی سەرەتایی هەندێك كار لە پرۆژەكە ئەنجام دراوە، بەڵام هەنگاوەكان لەم رۆژانەدا زیاتر چڕ دەكرێنەوە."

سەرۆكی شارەوانیی قەزای کەلار راشی گەیاند: "ئامانج لەم پرۆژەیە، راكێشانی گەشتیارە بۆ ناوچەكە."