كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتى کارەبا: 850 مێگاوات کارەبا بۆ سەر تۆڕى نیشتیمانى زیاد بووە

 

گوتەبێژى وەزارەتى کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە هۆى ئەو چاکسازییانەى لە کەرتى کارەبا ئەنجام دراوە، توانراوە بڕى 850 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕى کارەباى نیشتیمانى زیاد بکرێ بەمەش کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا زیادى کردووە.

ئەندازیار ئومێد ئەحمەد، بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بە هۆى ئەو چاکسازییانەى کە لەماوەى ساڵى رابردوودا وەزارەت لە کەرتەکە ئەنجامى داوە، لە بوارەکانى گۆڕینى سیستەمى بەرهەمهێنانى کارەبا و بڕینى سەرپێچییەکانى سەر تۆڕى کارەبا ،تواندراوە بڕى 850 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت بۆ تۆڕى کارەباى نیشتیمانى".

راشیگەیاند: "گۆڕینى سیستەمى بەرهەمهێنانى کارەبا لە گازوایلەوە بۆ غاز وای کرد بڕى 500 مێگاوات کارەبا زیاد بکات و خەرجى بەهەمهێنانیش بەرێژەیەکى زۆر دابەزێت، جگە لەمەش وێستگەى هەڵمى خەباتیش تواناى بەرهەمهێنانى 350 مێگاوات کارەباى هەیە کە بەنەوتى رەش کاردەکات، بەمەش کۆى گشتى کارەباى زیادکراو 850 گەیشتۆتە میگاوات".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بڕینى هەزاران سەرپێچى سەر تۆڕەکانیش هۆکاربوون بۆ زیادکردنى بڕى کارەباى بەرهەمهاتوو، کە ئێستا دەگاتە سێ هەزار و 700 مێگاوات،ئەم هەوڵانەى وەزارەت وایان کرد پێدانى کارەباى نیشتیمانى بە هاوبەشانى ماڵان بگاتە 21 کاتژمێر لە رۆژێکدا،لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ زیادکردنى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا بە هاووڵاتیان ".