سەبارەت بە دوو مووچەیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە دوو مووچەیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت

 

گوتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، موچەی ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی کە دوو موچەیان ھەیە نابردڕێت بەڵکو دەگۆردرێت بە دەرماڵە.

ئاریان ئەحمەد، بە (باسنیوزڕاگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان فەرمانبەرن و لەگەڵ مووچەکەیان،مووچەی کەمئەندامیش وەردەگرن کە بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەبێت مووچەیەکیان ببڕدرێت".

گوتیشی: "ئێمە پێمانوایە کە مووچەی کەمئەندامێتییەکە بڕێکی کەمە و تەنیا بەشی دەرمان و چارەسەری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات بۆیە نامانەوێت ئەو مووچەیە ببڕدرێت بۆ ئەو مەبەستە داواکارییەکمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و داوامان کردووە کە ھەموو ئەو خاوەن پێدوایستیانەی دوو مووچەیان ھەیە، مووچەی کەمئەندامێتییەکەیان بگۆردرێت بۆ دەرماڵەی کەمئدامێتی و بخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەرێتیانەوە".

ئاریان ئەحمەد گەشبینی خۆی نیشاندا لەوەی کە حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر ئەو داواکارییە نیشان بدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی (باسنیوز)،لە ھەرێمی کوردستان  نزیکەی ١٢ ھەزار و ٥٠٠ خاوەن پێداویستیی تایبەت ھەن کە فەرمانبەر و خانەنشینن کە ھاوکاتی مووچەی خۆیان،مووچەی کەمئەندامێتیش وەردەگرن.