لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکى زۆر بەروبوومى کشتوکاڵیى قەدەغەکراودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر دەست بەسەر بڕێکى زۆر بەروبوومى کشتوکاڵیى قەدەغەکراودا گیرا

 

قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند بەهاوکاریى بەڕێوەرایەتى گشتى کشتوکاڵى هەولێر توانیویانە لە عەلوەى هەولێر،دەست بەسەر بڕێکى زۆر بەروبوومى کشتوکاڵیدا بگرن کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "لە میانەى هەڵمەتێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 31/8/2020 بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و بەشى پۆلیسى شارەوانى ئەنجامدرا، چەند کۆگایەکى سەوزە و میوەمان لە عەلوەى هەولێر بەسەرکردەوە و بەدواداچوونمان کرد بۆ ئەو بەروبوومە کشتوکاڵییانەى کە بەپێى بڕیارى وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە".

راشیگەیاند: "بڕیارەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ لە پێناو پاڵپشتی کردنى بەروبوومى ناوخۆیى و جووتیارانى کوردستانە، چونکە لە وەرزى پێڕاگەیشتنیان بەروبوومى جووتیاران بەشى پێداویستى ناوخۆیى دەکات بۆیە پێویست بە هاوردەکردنیان ناکات، بۆیە ئێمەش بەهیچ شێوەیەک رێگەبە هاوردەکردنى بەروبوومى قەدەغەکراو نادەین، چونکە بەپێى بڕیارى وەزارەتى کشتوکاڵ لە 15ى تەموزەوە 28 جۆر بەروبووم هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئەو بەروبوومانەى لە میانەى هەڵمەتەکە دەستیان بەسەرداگیرا بڕێکى زۆر خۆخ و کەلەرم و خاس و چەندین جۆرى دیکەن، بەپێى بەدواداچوونەکانمان زۆرینەى ئەو بەروبوومە قەدەغەکراوانەش لە دەروازەى سنوورى باشماخەوە هاوردەکراون، بۆیە داوا لە وەزارەتى کشتوکاڵ دەکەین بەدواداچوونێکى جددى بۆ بابەتەکە بکات".