پەیوەندیی نێوان نینۆک و جەستە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەیوەندیی نێوان نینۆک و جەستە

 

جوانیی نینۆک، هەمیشە لای خانمان پەسەندە و گرنگیی خۆی هەیە، بەڵام هەندێکجار نینۆکەکان بە کۆمەڵێک هۆکارەوە نەخۆش دەکەون. پزیشکانی بواری پێست و قژ لە پێگەی فەرمیی (جوان ببە)دا ئاشکرای دەکەن، کاتێک نینۆکەکانت خەتی سپییان تێکەوت، ئەوا کالسیۆمی جەستەت کەمە، هەروەها ئەگەر نینۆکەکانت هەمیشە دەشکێن، هۆکارەکەی بۆ کەمیی کانزاکانی جەستەت دەگڕێتەوە، واتە جۆری نینۆکەکان و دروستبوونی هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی نەرێنی لە نینۆکتدا ئەوە ئەسەلمێنیت، کە جەستەت رووبەڕووی کەمیی کانزاکان و کالسیۆم و ڤیتامینەکان بووەتەوە.