فەرەنسا.. دووەم گەورەترین دزی لە بەردەم بانكێك ئەنجام درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرەنسا.. دووەم گەورەترین دزی لە بەردەم بانكێك ئەنجام درا

 

لە بەردەم بانكێكی شاری لیۆنی فەرەنسا 9 ملیۆن یۆرۆ دەدزرێت و ئەمەش دەبێتە دووەم گەورەترین دزی كە لەو وڵاتە ئەنجام درابێت.

ڕ‌وژنامەی (گاردیانی بەریتانی) نووسیویەتی: "دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕێگە لە ژمارەیەكی كارمەندی بانكی دەگرن و 9 ملیۆن یۆرۆ دەدزن، ئەمەش دەبێتە دووەم گەورەترین دزی كە لەو وڵاتە كرابێت و گەورەترین دزیش كە لەو وڵاتە كرابێت ساڵی 2009 بوو كە دزێك بەناوی تونی موسولین بڕی 11 ملیۆن یۆرۆی دزی".

پۆلیسی شارەكەش سەبارەت بەو دزییە گەورەیە ڕاگەیاندووە ئەو بانكەی كە دزییە گەورەکەی لێكراوە دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری لیۆن، تاوەكو ئێستا هیچ كارمەندێك لە كاتی بەرەنگاربوونەوەی دزەكاندا نەكوژراوە، بەڵام 3 كارمەندی بانكەکە تووشی حاڵەتێكی خراپی دەروونی هاتوون و ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی دەروونی چارەسەریان بۆ دەكرێت.