ئابووریناسێک: بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئابووریی کوردستان گەشە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئابووریناسێک: بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئابووریی کوردستان گەشە دەکات

ئابووریناسێک باس لە گرنگیی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر گەشانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، گەشەی ئابووری لە سەقامگیریی سیاسیدا دێتە دی.

د.محەمەد عەلی عوزێری، ئابووریناس، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ڕێککەوتنی ھەولێر و بەغدا گەشەی ئابووری و کرانەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە، چونکە ئابووریی هەرێمی کوردستان بەندە بە ئابووریی عێراقەوە.

محەمەد عەلی عوزێری هەروەها رایگەیاند، چارەسەری دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا بە رێککەوتن لەگەڵ عێراق دەبێت، کە بە قازانجی ھەردوو لایە، ”ھەموو کاتێک ئەوە روونە لە سەقامگیریی سیاسیدا ئابووری گەشە دەکات“.

ئەو ئابووریناسە بە ئاماژەکردن بەوەی زۆر گرنگە ئەو لایەنانەی رێکدەکەون، رێز لە واژۆی خۆیان بگرن، دڵنیایی خۆی لەوە نیشان دا، کە هەولێر پابەندی رێککەوتنەکان دەبێت و رێز لە واژۆی خۆی دەگرێت، بەڵام دڵنیایی نییە بەغدا پابەندی رێککەوتنەکان بێت، چونکە ھەر کابینەیەکی حکوومەتی عێراق، کە دروست دەبێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە دەستوورەوە، دەیەوێ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رێکبکەوێتەوە.