بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی پێنج مانگدا 2.5 ملیار دۆلارە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی پێنج مانگدا 2.5 ملیار دۆلارە

بەرپرسێکی ئێرانی بەهای هەناردەی وڵاتەکەی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات، کە لە ماوەی پێنج مانگدا، نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020، حەمید حوسێنی، ئەندامی ژووری بازرگانیی ئێرانی - عێراقی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووە، تێکڕای هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی مانگێکدا، گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار.

حەمید حوسێنی هەروەها رایگەیاندووە، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، ئێران بە بەهای دوو ملیار و 402 ملیۆن  دۆلار کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردووە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رۆژانە نزیکەی سێ هەزار بارهەڵگری ئێرانی کەلوپەل بۆ عێراق دەگوازنەوە.