كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کۆبوونەوەکانی ھەولێر و بەغدا بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجە دەست پێدەکەن

کۆبوونەوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و دوو ساڵی دواتر، دەست پێدەکەن.

شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکەن و چەند رۆژێک لە بەغدا دەمێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە پرۆژەیاسای بودجە بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئامادە بکات و ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020ش شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و  وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ئەو داواکارییە دەکەن.

لە یاسا و دەستووری عێراقیدا هاتووە، کە دەبێت سەرەتای مانگی 10ـی هەموو ساڵێک، حکوومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بنێرێتە پەرلەمان، بۆیە دەبێ تا کۆتایی ئەم مانگە ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی گشتیی عێراق و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بگەنە رێککەوتن.