تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی سنووری پارێزگای دیالە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی سنووری پارێزگای دیالە

دوو کەسیان کوشت و سێ کەسی دیکەشیان بریندار کرد

ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێک  لە سنووری ناحیەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە و ژمارەیەک هاووڵاتیان کوشت و بریندار کرد.

عەقید مەهدی حەسەن ، بەرێوەبەری  پۆلیسی سلێمان بەگ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو  یەكشەممە  30/8/2020، تیرۆریستانی داعش لە دەشتی عوزێم كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی عوزێمی سەر پارێزگای دیالە و ناحیەی  ئامرلی سەر بە قەزای خورماتوو  هێرشیان كردە سەر گوندێك”. 

گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش لە گوندی هیتاوین دوو کەسی سڤیلیان كووشتووە و سێ کەسی دیکەشیان بریندار کردووە و پاشان بۆ شوێنی نادیار هەڵاتوون”.