هۆکاری رزینی ددانەکان چییە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکاری رزینی ددانەکان چییە؟

 

رزینی ددانەکان یەکێکە لەو زیانە تەندروستییانەی، لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری هەیە ددانی مرۆڤ تووش ببێ. بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر)دا، هەندێک هۆکاری سەرەکی کاریگەرییان هەیە لەسەر رزینی ددانەکان، لەوانە: زێدەڕۆییکردن لە خواردنی خۆراکی شیرین، واتە کاتێک زۆر شیرنەمەنی دەخۆی، پاشماوەکانی لەسەر یان لەنێو ددانەکانت دەمێنێتەوە، پاشان بەکترییاکانی ناو دەم هەرسی دەکەن و ترشێکی زیانبەخش دروست دەکەن، کە هۆکارە بۆ رزینی ددانەکان. بۆیە پێویستە هەمیشە ددانەکان بە فڵچە و پەتی تایبەت پاک بکەیتەوە، هەروەها سوود لەو خۆراکانە وەربگرە، کە هەڵگری ڤیتامینی جۆری Dن، چونکە ئەم ڤیتامینە ددان لە رزین و کلۆربوون دەپارێزێت.